حەمەی شانۆ: «من لەمالی سەرۆک بووم» کتێبێکە هەڵگری دڵێکە کە هەمیشە خەمی تێدا دەڕژێ

ئەو نوسەرەی لەهیچ خاکێک ناگیرسایەوە .. ئەم کتێبە ئاوێنەیەکە هەقیقەتی ، ئەم وڵاتە بێ سەرەو بێ بەرەیامان پێ نیشان ئەیات کە چلۆن بەدەستی هۆراس و بنەمەڵەکەی ،بەش بەش ئەو خاکەی بەخوێن ئاودرابوو دەفرۆشرێت بە بێگانە و دووژمنان ،لەهەمان ساتیشدا نەمامی ئازادی ئەسوتێنن ،ماڵی ئارامی ئەڕوخێنن ، نیهاد جامی لەم نۆڤێڵتەیدا ، ڕابردوو و ئێستا و ئایندە دەخاتەڕوو ، دەنوسێت (لەنامەیەدا باپیرەم بۆ باوکم دەنوسێت کوڕێک دێتە دنیاوە ئاژاوەیەک کە نە بەمن و نە بەتۆ ئەنجام نەدرا، ئەو دەبگێڕێت و چەندان ساڵ خوێن لەقەڵای کەرکوکەوە بەناو خانووەکانی ڕەحیماوە و شۆڕیجە بێتە خوارەوە). ووشەکانی ئەم کتێبە ،بۆنی عەتری لەشی خانمی کەوسەری و کپی دەریا و غەریبەیەتی کۆڵانەکانیمەنفای لێ دێت ، درک بەو تاریکستانەئەکەی کە بۆ ڕۆژنامەنوس و نوسەرەیاخیەکان خوڵقاوە بەدەستی هۆراس و مافیا و ئەو چەتەنەی بەکرێگیراو و بازرگانەنەی مادەی هۆشبەر وهاوکارن لەگەڵ بنەمەڵەی گەورەی دەوڵەت گەر لەوسەری دنیاش بن ، هەمووشتێک ئەکەن بۆ سەروگوم کردنیان ، ئەم کتێبە هەڵگری دڵێکە کە هەمیشە خەمی تێدا دەڕژێ ، بۆ دۆستانم دەخوازم خوێنەری بن.تاکو ک...