حەمەی شانۆ: «من لەمالی سەرۆک بووم» کتێبێکە هەڵگری دڵێکە کە هەمیشە خەمی تێدا دەڕژێ



ئەو نوسەرەی لەهیچ خاکێک ناگیرسایەوە ..
ئەم کتێبە ئاوێنەیەکە هەقیقەتی ، ئەم وڵاتە بێ سەرەو بێ بەرەیامان پێ نیشان ئەیات کە چلۆن بەدەستی هۆراس و بنەمەڵەکەی ،بەش بەش ئەو خاکەی بەخوێن ئاودرابوو  دەفرۆشرێت بە بێگانە و دووژمنان ،لەهەمان ساتیشدا نەمامی ئازادی ئەسوتێنن ،ماڵی ئارامی ئەڕوخێنن ، نیهاد جامی لەم نۆڤێڵتەیدا ، ڕابردوو و ئێستا و ئایندە دەخاتەڕوو ، دەنوسێت (لەنامەیەدا باپیرەم بۆ باوکم دەنوسێت کوڕێک دێتە دنیاوە ئاژاوەیەک کە نە بەمن و نە بەتۆ ئەنجام نەدرا، ئەو دەبگێڕێت و چەندان ساڵ خوێن لەقەڵای کەرکوکەوە بەناو خانووەکانی ڕەحیماوە و شۆڕیجە بێتە خوارەوە).
ووشەکانی ئەم کتێبە ،بۆنی عەتری لەشی خانمی کەوسەری و کپی دەریا و غەریبەیەتی کۆڵانەکانیمەنفای لێ دێت ، درک بەو تاریکستانەئەکەی کە بۆ ڕۆژنامەنوس و نوسەرەیاخیەکان خوڵقاوە بەدەستی هۆراس و مافیا و ئەو چەتەنەی بەکرێگیراو و بازرگانەنەی مادەی هۆشبەر وهاوکارن لەگەڵ بنەمەڵەی گەورەی دەوڵەت  گەر لەوسەری دنیاش بن ، هەمووشتێک ئەکەن بۆ سەروگوم کردنیان ، ئەم کتێبە هەڵگری دڵێکە کە هەمیشە خەمی تێدا دەڕژێ ، بۆ دۆستانم دەخوازم خوێنەری بن.تاکو کەڵک وەرگرن

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

"من لە ماڵی سەرۆك بووم" وردبینی و سەلیقە و دەردە دڵێك لەگەڵ تەنیایی.. ڕێباز حسن

رێبوار سیوەیلی: ئه‌وه‌ دووه‌مینجاره‌ تووشی شۆكی گێڕانه‌وه‌م ده‌كه‌یت

ڕۆمانێکی تەواو نەکراو.... حسەین لەتیف

سینەی کەوسەر و رۆحی جەللاد.. دڵزار حەسەن

مانگێکی دڵشکاو بەدیار تریفەکەیەوە لە دەریا رادەمێنێ .. حەمە ھاشم

گێڕانەوەی کارەساتەکان لە زەمەنی خۆیدا.. کارزان لەتیف

"وشه‌" ڕۆمانی "من له‌ ماڵی سه‌رۆك بووم"ی چاپ كرد

خه‌ونى كوڕى سه‌رۆك و حیكایه‌ته‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى نیشتمان.. فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل

من لەماڵی سەرۆک بووم.. بارزان عەلی