"من لە ماڵی سەرۆك بووم" وردبینی و سەلیقە و دەردە دڵێك لەگەڵ تەنیایی.. ڕێباز حسن




كاتژمێر ٥:٢٣ ی ئێوارەیە بە پەلەم تا دەست بكەم بە خوێندنەوە، لە كەشێكی سارد دا بە گەرمی دەست پێ دەكەم، لەگەڵ گەشتنم بەو دێڕەی باسی ئەو دەستنووسە دەكات كە لە بەرگێكی سوری پتەودا داپۆشراوە سەراسیمەو و تژی لەتاسان خولەكێك تەنیا سەیری دێڕەكە دەكەم و لێی ڕادەمێنم سێ جار ھەمان دێڕ دەخوێنمەوە  نازانم بۆ ھەركات باسی دەستنووس و بەرگی كتێبە كۆنەكان بكرێت تەزوویەك بە لەشما دێت؟!
وا ھەستەكەم من كۆرپەلەی بە جێماوی نێو دەستنووس و بەرگە كۆنەكانم.
جگەلەمەش وا ھەستەكەم لەم دێڕەدا ویژدانی ھوڕاسەكان ئەخزێنێتە نێو دۆڵێكی بێ بن و مرۆڤایەتی پەیڕەوانی ھۆڕاسەكان ئەخاتە ژێر پڕسیارێكی بێدەنگ.
دێڕێك ووڵامی پرسیارێكی لەمێژینەم دەدەاتەوە كە لەبارەی ئەڵمانەكانەوە دەلێت:
ئەو دەمە تێگەشتم ھەموو مرۆڤایەتیەك كە باسی دەكەن بۆ ھاووڵاتییانی خۆیانە.
خانمی كەوسەری لە دێڕێكدا دەڵێت: ئێمە كە دێینە دەرەوە ئەو كات لە دنیا تێدەگەین و دەزانین پیاوەكان چەتری ماڵ نین.
دەتوانم سوێند بخۆم بەقەداسەتی ھەنار لە ئانی دەربڕینی ئەم ڕستەیە قوڕگی پڕبووە لە گریان و بۆ چەن خولەكێك نەیتوانیووە بدوێت، چونكە دەربڕینی ڕستەیەكی وا كە بۆ جیھانی ئیمڕۆ دەكەوێتە سنوری نێوان ڕاستی و درۆ كارێكی قوڕس و مرۆڤێكی تێكشكاوی دەوێت.
لە بەشی ١٤ دەوەستم بەدەم داگیرساندنی جگەرەیەكی بھمن و گوێگرتن لە "بھانە" ی معین ئیسفەھانی، بە دێڕەكاندا دەچمەوە و وشەكان لە مێشكمدا ھەڵبەز و دابەزیانە، لە پڕ شتێكم بیرەكەوێتەوە" پەیكەری ئەسپەكە" !
چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بینیم وێنەیەكی خۆتت دابەزاندبوو لای پەیكەری ئەسپەكە.
بە پڕتا و فەیس بووك دەكەمەوە لە سێرچ دەنووسم " نیھاد جامی" بە دوای وێنەكەدا دەگەڕێم دوای گەڕاندنەوەی چەن پۆستێك وێنەكە دەبینمەوە، بۆ چەند خولەكێك سەیری وێنەكە دەكەم، جگە لە ملپێچێكی سور و بزەیەكی شەكەت و پیاوێك كە پێدەچێت لە ھەسارەیەكی تر و لە دوورگەیەكی دوورە دەست مەحكوم بێت بە كۆكردنەوەی پارچە شكاوەكانی تەنیایی ھیچی تر نابینم.
دوای بینینی ئەم وێنەیە حەزناكەم درێژە بەخوێندنەوە بدەم، ئاخر حەزناكەم تەواو بێت، بەڵام مێشكم واز ناھێنێت و داوای زیاترەكات، دەست پێ دەكەمەوە لەگەڵ شەپۆلی وشەكان ژێر ئاو دەكەوم و بەپەلەقاژە دەست بۆ قەڵبەزەكان ڕادەكێشم تا بیانكەم بە ملوانكەی فریادڕەس و نەخنكێنم!
لە كاتژمێر ٧:٠٤ دەگەم بە كۆتایی
خانمی كەوسەری لە كۆتاییدا دەڵێت: ئەوەی لەوێ مابووەوە من و دەریا و تریفەی مانگ بووین.
ڕامانێكی قوڵی دەوێت..
سوپاس بۆتۆ " نیھاد جامی "

٢٩-١٢-٢٠١٨
چۆمان

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

رێبوار سیوەیلی: ئه‌وه‌ دووه‌مینجاره‌ تووشی شۆكی گێڕانه‌وه‌م ده‌كه‌یت

ڕۆمانێکی تەواو نەکراو.... حسەین لەتیف

سینەی کەوسەر و رۆحی جەللاد.. دڵزار حەسەن

مانگێکی دڵشکاو بەدیار تریفەکەیەوە لە دەریا رادەمێنێ .. حەمە ھاشم

گێڕانەوەی کارەساتەکان لە زەمەنی خۆیدا.. کارزان لەتیف

حەمەی شانۆ: «من لەمالی سەرۆک بووم» کتێبێکە هەڵگری دڵێکە کە هەمیشە خەمی تێدا دەڕژێ

"وشه‌" ڕۆمانی "من له‌ ماڵی سه‌رۆك بووم"ی چاپ كرد

خه‌ونى كوڕى سه‌رۆك و حیكایه‌ته‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى نیشتمان.. فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل

من لەماڵی سەرۆک بووم.. بارزان عەلی