ڕۆمانێکی تەواو نەکراو.... حسەین لەتیف

هەوڵێک بۆ دروست کردنی ماڵێکی تر لە زمان دا. لە دیدی منەوە،شانۆ بەشی نیهادی نەکرد، ئەو ماڵێکی هەبوو لەشانۆ بەڵام سروشتی مرۆڤ وایە حەز بە ژیانکردن لە ماڵی جیاوازدا دەکات،ماڵێکی هەبوو لەڕەخنە، بەڵام ئەویش بەشی بیرکردنەوەو نیگەرانیەکانی نەکرد ،دواجار خەریکی دروست کردنی ماڵێکە لە ڕۆماندا،هەمیشە بەدوای دروست کردنی زیاتر لە ماڵێک دایە.هەموو ئەو ماڵانەیش لە ناو زماندا دروست دەکات.
من لەماڵی سەرۆک بووم ،ناونیشانی کتێبە نوێیەکەی مامۆستا نیهاد جامی یە، ئەم کتێبە کەدەستت کرد بەخوێندنەوەی وچان نادەیت تا تەوای نەکەیت،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی گێڕانەوەکەی،جگە لەوەی پاژ پاژە،هاوکات وەک ئیکۆ دەڵێت: لەڕۆماندا لەبەردەم دوو جۆر لەگێڕانەوەداین،گێڕانەوەی خێرا و گێڕانەوەی خاو.گێڕانەوە لەم ڕۆمانەدا ئێجگار خێرایە،خێرایی گێڕانەوەکە وات ڵێدەکات تۆش خێرابیت لەخوێندنەوەیدا.
زیاد لە گێڕەرەوەیەک دەگێڕێتەوە.گێڕەرەوەیەکیان کەسی یەکەمی تاکە،گێڕەرەوەی دووەمیش ئەوە(کەوسەری ڕەحمانزادە).هەمیشە لە ڕۆماندا لەبەردەم دوو تایپ لە گێڕەرەوە داین،تایپی یەکەم گێڕەرەوەی هەمووشت زانە،لەسەرەتا تاکۆتایی دەزانێت ڕووداو بەکوێ دەگات و کارەکتەرەکان چ چارەنووسێکیان هەیە،تایپی دووەمیش گێڕەرەوەیەکە هەمووشتێک نازانێت،وەک پێویست زانیاری لەسەر ڕووداوو کارەکتەر نییە،بەڵکو ئەوە نووسەری تێکستەکەیە زانیاری دەدات بەگێڕەرەوەکە.
لەم تێکستەی نیهاد جامی دا، بەر هەردوو گێڕەەوەکە دەکەوین،گێڕەرەوەی یەکەم هەموو شتێک دەزانێت لەبارەی ڕەووتی ڕووداوەکانەوە،گێڕەرەوەی دووەم هەموو شتێک نازانێت،بەڵکو گێڕەرەوەی یەکەم کە ڕۆڵێکی سێنتەری هەیە لەهەڵکشانی ڕووداو وگێڕانەوەدا،لەڕێگای بەئەمانەت سپاردنی دەستنووێکی خۆیەوە بە گێڕەرەوەی دووەم دەیەوێت کۆمەڵێک شتە بەگێڕەرەوەی دووەم وخوێنەر بڵێت،ڕۆمانەکە ئەلێرەدا تەواو دەبێت.
ئەگەر ڕۆمانی (من لە ئۆکتۆبەرا کوژرام)چیرۆکی هەرزان فرۆشتنی کەرکوک و ئاوارەبوونی نووسەرێکی کورد لە ئەوروپا بگێڕێتەوە،ئەوا (من لەماڵی سەرۆک بووم) چیرۆکی ئەو ڕۆژنامەنووسەیە کەبەهۆی ئاشکراکردنی نهێنیەکانی ماڵی سەرۆکەوە،پارتێکی کوردی باشووری کوردستان لەڕێگای مافیاکانی ئیتالیاوە دەتوانن  لەپلانێکدا بەدەست تێکەڵکردن لەگەڵ مافیاکاندا بیهێننەوە بۆ کوردستان.
ئەم ڕۆمانە ،ڕۆمانێکی تەواو نەکراوە،من وەک ئەوەی ڕۆمانی (لەئۆکتۆبەردا کوژرام) و ئەم ڕۆمانەشم خوێندەوە،چاوەڕوان دەکەم ڕۆمانی سێهەم بنووسێت،لەکوێدا ڕۆمانی (من لەماڵی سەرۆک بووم) کۆتایی هاتووە، لەوێووە دەکرێت دەستپێکی ڕۆمانی سێهەم دابڕێژرێت.ئیتر وەک سێینە(Trilogy)ی قسە لەسەر هەوڵەکانی نیهاد جامی لە ئەزموونی نووسینی ڕۆماندابکەین.خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە، ئەو قەناعەتەی لای من درووست کردووە نیگەرانی نیهاد وەک بەرهەمهێنی دووتێکستەکەی پێشوو،نیگەرانیەکە کۆتایی نەهاتووە،نیهاد ئەگەر وەک سێینەش ئەم ئەزموونە نەگەیەنێتە کۆتایی، لای من خوێنەر ئەزموونەکە نا کامڵ دەبێت.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

"من لە ماڵی سەرۆك بووم" وردبینی و سەلیقە و دەردە دڵێك لەگەڵ تەنیایی.. ڕێباز حسن

رێبوار سیوەیلی: ئه‌وه‌ دووه‌مینجاره‌ تووشی شۆكی گێڕانه‌وه‌م ده‌كه‌یت

سینەی کەوسەر و رۆحی جەللاد.. دڵزار حەسەن

مانگێکی دڵشکاو بەدیار تریفەکەیەوە لە دەریا رادەمێنێ .. حەمە ھاشم

گێڕانەوەی کارەساتەکان لە زەمەنی خۆیدا.. کارزان لەتیف

حەمەی شانۆ: «من لەمالی سەرۆک بووم» کتێبێکە هەڵگری دڵێکە کە هەمیشە خەمی تێدا دەڕژێ

"وشه‌" ڕۆمانی "من له‌ ماڵی سه‌رۆك بووم"ی چاپ كرد

خه‌ونى كوڕى سه‌رۆك و حیكایه‌ته‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى نیشتمان.. فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل

من لەماڵی سەرۆک بووم.. بارزان عەلی