گێڕانەوەی کارەساتەکان لە زەمەنی خۆیدا.. کارزان لەتیف
گێڕانەوەیەکی جوان چەند زەرورە کارەسات و تراژیدیا گەورەکان (١٦ ئۆکتۆبەر) بەماوەیەکی کەم لەدوای ڕودانیان بکرێن بەڕۆمان و بگێڕدرێنەوە.
بەبڕوای من کەرکوک ھێندەی پێویستی بەئاشتی و ئارامی و پێکەوە ژیان ھەیە ھێندەش پێویستی بەگێڕەرەوەو ڕۆماننوس ھەیە، بۆ ئەوەی ئەوھەموو تراژیدیا مێژووییە یەک لەدوایەکە ھەڵوەستەی لەسەر بکرێت و تێڕامانی بۆ بکرێت کەئەم ھەموو تراژیدیایە بۆ؟
نوسەر لەم نۆڤلێتەدا وەک کەروێشکی ژێر خانوو دەیەوێت بناغەی خانووەکەی ماڵی کوڕی سەرۆک لە بنەوە لێک ھەڵوەشێنێت و خاپوری بکات، ھیوادارم ئەم نۆڤلێتە ھەڵگری سیفەتی تنبوئ (پێشبینی)ی کردنی تێدا نەبێت بۆ ئایندەی کوڕەکەی سەرۆک وەک چۆن (مەریوان وریا قانع) لە کتێبی (لە چ ئێستایەکدا دەژین) دەڵێت: نەوەکانیان زۆر دڵ ڕەقترن لە خۆیان.
ئەم نۆڤلێتە کاریگەری شێوازی نوسینی دەقە شانۆییەکانی پێوە دیارە بەتایبەت شانۆنامەکانی شکسپیر کە بەشێوەیەکی کورت و چڕ ڕووداوەکان دەچنێت و کۆدو ئاڵۆزییەکان بەجوانی پێکەوە گرێ دەداتەوەکە من لەکاتی خوێندنەوەدا ھەربەشێکم دووجار دەخوێندەوە وەک ئەوەیە کە دووجار نۆڤلێتەکەم خوێندبێتەوە.
گێڕانەوەیەکی پڕ لە چێژ (چێژی نوسین، چێژی سێکس، چێژێ ھەڵھاتن لە سێبەری خۆی و ھەڵنەکردن و چەقبەستن لە تەنھا جێگەیەکدا)
خۆشبەختانە نۆڤلێت (کورتە ڕۆمانێک)ی تری جوانی کوردیم خوێندەوە، لە دوای خوێندنەوەی ھەستم کرد کاتەکەم بە فیڕۆ نەچووەو توشی چاو ئێشەش نەبووم.

تعليقات
إرسال تعليق