"وشه" ڕۆمانی "من له ماڵی سه‌رۆك بووم"ی چاپ كرد
هه‌شته‌مین كتێبی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" به ناوی "من له ماڵی سه‌رۆك بووم" چاپ كرا و به‌منزیكانه له سه‌رجه‌م ده‌زگا ڕۆشنبیری و كتێبخانه‌كان به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ خوێنه‌ران.
له درێژه‌ی به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانیدا، ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" هه‌شته‌مین كتێبی بۆ نیهاد جامی نووسه‌ر و شانۆكار، به ناونیشانی "من له ماڵی سه‌رۆك بووم" چاپ كرد و به‌منزیكانه له كۆشكه‌كانی كتێبفرۆشی و كتێبخانه‌كان بڵاوی ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه نیهاد جامی به "وشه"ی گوت: "من له ماڵی سه‌رۆك بووم" دووه‌م كاری منه له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌زموونی سه‌فه‌ر و سیاسه‌تی دنیای كوردی كه به دوای ڕۆمانی "له ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام" دێت، كه ئه‌ویش ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانیی "وشه" چاپی كردبوو و له‌ناو خوێنه‌راندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی دروست كرد، ئه‌و دوو به‌رهه‌مه له‌گه‌ڵ نۆڤلێتی "ده‌ستنووسی كتێب" ھه‌رسێكیان كۆی قۆناغه ترسناكه‌كه‌ی تاڵانی كولتووریی ئێمه ده‌نووسنه‌وه.
جامی زیاتر گوتی: "پاكیزه‌یی، سه‌فه‌ر، سێكس، خۆشه‌ویستی و غوربه‌ت ئه‌و چه‌مكانه‌ن كه ھه‌میشه له رێی پاڵه‌وانه‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ریان، بۆیه بۆ من ئه‌وه ئاشكراكردنی دنیای شاراوه‌ی خودیانه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم قسه بكه‌م ھه‌میشه شتێك ھه‌یه من ئه‌وه نانووسم كه روو ده‌دات، به‌ڵكو له‌پاڵ رووداوه واقعییه‌كان چیرۆكێكی خه‌یاڵی رێ ده‌كات، كه‌س نایبینێت و من ده‌یبینم، كه ته‌نیا چیرۆكه خه‌یاڵییه‌كانی ناو رووداوه واقعییه‌كان ده‌گێڕمه‌وه.
ئه‌م كتێبه له نزیكترین كاتدا ده‌گاته كۆشكه‌كانی كتێب، رۆژنامه‌فرۆشی، كتێبخانه و ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ده‌ستی بخات، بۆیه له رۆژانی داهاتوو "وشه" ناوی ئه‌و شوێنانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه كتێبه‌كه‌ی لێ ده‌ست ده‌كه‌وێ.
تعليقات
إرسال تعليق