سینەی کەوسەر و رۆحی جەللاد.. دڵزار حەسەن
کەمن ئەو نووسین و رۆمانانەی لەدوای خوێندنەوەیان کاریگەری لەسەر خوێنەر جێ دەهێڵن، من ئەم نۆڤلێتەم بە یەک کاتژمێر خوێندەوە، بەس بارتەقای یەک دونیا خەیاڵی بژاندم، بەراستی بەوەی نییە، ئەم رۆمانە هەزار پەڕە یان چەند سەد پەڕێک، لایمن درێژی نووسین لە خەیاڵکردنیدایە، ئاخۆ ئەم تێکستە چەند خەیاڵم درێژدەکاتەوە، چەند دەمباتە نێو بیرکردنەوە، چەند دەمدوێنێت، ئاخۆ وشەکانی دەمبەن بۆ کوێ، وێنەکانی بەرە و چ جیهانێک پەلکێشم دەکەن، ئەم نۆڤڵێتەی جامی، گێڕانەوەی یادەوەرییە بەتامی خەیاڵ، واقیعێکە بە لۆژیکی ئەدەب، رووداوێکە بە نەفەسی خۆ نووسینەوە. ئەوانەی خۆیان دەنووسنەوە باشتر دەخوێندرێنەوە، ئەوانەی لەجیاتی مۆنتاژی وێنەکان، فرفێسک، رووداوەکان، تراژیدیا، دەکەن بە هەوێنی نووسین، باشتر دەچنە نێو هەستەکانەوە. ئاخر زمان چییە گەر نەتوانێ سینەمایەک لە زیهن و روانینم نەخوڵقێنێت، من ئەمە وەک سینەمایەک، وەک فیلمێک لە دونیای کتێبدا سەیر دەکەم، خەریکە شاشە وێڵدەکەم، ئەی ئەوە نییە سینەمایەک بەو هەموو فانتازیا و خەیاڵ و یادەوەری و گێڕانەوە جوانانە، دەمانکاتەوە بە بینەری راستەقینەی خۆی.
تعليقات
إرسال تعليق