المشاركات

عرض المشاركات من سبتمبر, 2019

من لەماڵی سەرۆک بووم.. بارزان عەلی

صورة
ڕۆمانێک ڕابردووی لە ئێستادا، ئێستای لە داهاتوودا. ڕۆمان فەریادڕەسی نووسەرە، لە پەخشکردن و وێناکردنی ئەو هەست و دید و بۆچونانەی، لە ناخی نووسەر پەنگیان خواردۆتەوە. ئەوەش بە هۆی پەیوەندی خودی، یان گشتی بابەتی پەنگ خواردووە، لێرە نووسەر لە ڕێگەی خەیاڵ و بە خەیاڵکردن، ئەو پەیامەی لە ناخیەتی، لە ڕێگەی فۆڕمێکی ئەدەبی هونەری- کە ڕۆمانە- بەیان دەکات. لەم ڕۆمانەدا، هەندێ لە گرێیەکان ڕویانداوە، یان ئەشێ ڕووبدەن. ئەوەی لێرە گرینگە، نووسەر لە گێڕانەوەکەیدا- پێچەوانەی مێژوو نووس- لەسەر ڕاست بوون و ڕاست نەبوونی بەسەرهاتە مێژووییەکان، خۆی ناخاتە دوو دڵیەوە. ئەو هەوڵدەدات ڕوداوێک بە شێوەیەکی واتادار بئافرێنێ، لەم خوڵقاندنەشدا نووسەر بە ئاگاییەوە دەستکاری ڕووداوگەلێک ـ کە پەیوەندی بە سەرچاوە ڕەسەنەکەوە نیەــ دەکات، لە گێڕانەوەکەیدا بەکاری دەهێنێت. مەرج نییە ئەم باسە تەنها لە ڕووداو بەرجەستە ببێ، ئەشێ سنورێکی فراوانتر بگرێتە خۆ، لە کات و کەس و شوێنیشدا ڕەنگ بداتەوە. من لە ماڵی سەرۆک بووم، ئێستایەکە لە داهاتوودا، کایەی سیاسی پاژێکی گرینگی ئەو باسەن، گوزارشتە لە ڕووداوگەلێک لە ماوەیکی کورتی بەر ل...