المشاركات

من لەماڵی سەرۆک بووم.. بارزان عەلی

صورة
ڕۆمانێک ڕابردووی لە ئێستادا، ئێستای لە داهاتوودا. ڕۆمان فەریادڕەسی نووسەرە، لە پەخشکردن و وێناکردنی ئەو هەست و دید و بۆچونانەی، لە ناخی نووسەر پەنگیان خواردۆتەوە. ئەوەش بە هۆی پەیوەندی خودی، یان گشتی بابەتی پەنگ خواردووە، لێرە نووسەر لە ڕێگەی خەیاڵ و بە خەیاڵکردن، ئەو پەیامەی لە ناخیەتی، لە ڕێگەی فۆڕمێکی ئەدەبی هونەری- کە ڕۆمانە- بەیان دەکات. لەم ڕۆمانەدا، هەندێ لە گرێیەکان ڕویانداوە، یان ئەشێ ڕووبدەن. ئەوەی لێرە گرینگە، نووسەر لە گێڕانەوەکەیدا- پێچەوانەی مێژوو نووس- لەسەر ڕاست بوون و ڕاست نەبوونی بەسەرهاتە مێژووییەکان، خۆی ناخاتە دوو دڵیەوە. ئەو هەوڵدەدات ڕوداوێک بە شێوەیەکی واتادار بئافرێنێ، لەم خوڵقاندنەشدا نووسەر بە ئاگاییەوە دەستکاری ڕووداوگەلێک ـ کە پەیوەندی بە سەرچاوە ڕەسەنەکەوە نیەــ دەکات، لە گێڕانەوەکەیدا بەکاری دەهێنێت. مەرج نییە ئەم باسە تەنها لە ڕووداو بەرجەستە ببێ، ئەشێ سنورێکی فراوانتر بگرێتە خۆ، لە کات و کەس و شوێنیشدا ڕەنگ بداتەوە. من لە ماڵی سەرۆک بووم، ئێستایەکە لە داهاتوودا، کایەی سیاسی پاژێکی گرینگی ئەو باسەن، گوزارشتە لە ڕووداوگەلێک لە ماوەیکی کورتی بەر ل...

حەمەی شانۆ: «من لەمالی سەرۆک بووم» کتێبێکە هەڵگری دڵێکە کە هەمیشە خەمی تێدا دەڕژێ

صورة
ئەو نوسەرەی لەهیچ خاکێک ناگیرسایەوە .. ئەم کتێبە ئاوێنەیەکە هەقیقەتی ، ئەم وڵاتە بێ سەرەو بێ بەرەیامان پێ نیشان ئەیات کە چلۆن بەدەستی هۆراس و بنەمەڵەکەی ،بەش بەش ئەو خاکەی بەخوێن ئاودرابوو  دەفرۆشرێت بە بێگانە و دووژمنان ،لەهەمان ساتیشدا نەمامی ئازادی ئەسوتێنن ،ماڵی ئارامی ئەڕوخێنن ، نیهاد جامی لەم نۆڤێڵتەیدا ، ڕابردوو و ئێستا و ئایندە دەخاتەڕوو ، دەنوسێت (لەنامەیەدا باپیرەم بۆ باوکم دەنوسێت کوڕێک دێتە دنیاوە ئاژاوەیەک کە نە بەمن و نە بەتۆ ئەنجام نەدرا، ئەو دەبگێڕێت و چەندان ساڵ خوێن لەقەڵای کەرکوکەوە بەناو خانووەکانی ڕەحیماوە و شۆڕیجە بێتە خوارەوە). ووشەکانی ئەم کتێبە ،بۆنی عەتری لەشی خانمی کەوسەری و کپی دەریا و غەریبەیەتی کۆڵانەکانیمەنفای لێ دێت ، درک بەو تاریکستانەئەکەی کە بۆ ڕۆژنامەنوس و نوسەرەیاخیەکان خوڵقاوە بەدەستی هۆراس و مافیا و ئەو چەتەنەی بەکرێگیراو و بازرگانەنەی مادەی هۆشبەر وهاوکارن لەگەڵ بنەمەڵەی گەورەی دەوڵەت  گەر لەوسەری دنیاش بن ، هەمووشتێک ئەکەن بۆ سەروگوم کردنیان ، ئەم کتێبە هەڵگری دڵێکە کە هەمیشە خەمی تێدا دەڕژێ ، بۆ دۆستانم دەخوازم خوێنەری بن.تاکو ک...

‏من لە ماڵی سەرۆک بووم .. مھاباد

صورة
‏نووسەر بە درێژایی ڕۆمانەکە گەمە بە خوێنەر دەکا! ‏وەک هەموو جارێکیش لەکۆتایی خوێنەر تووشی شۆک دەکات ‏بۆم دەرکەت بەزەحمەت نوسەرە ئازادەکان دەتوانن لە وڵاتی خۆیان بژین، ناچارن لە دەرەوە ڕەخنەکانیان ئاڕاستەی کەللەوشکەکەی سیاسیەکان و دەسەڵات بکەن. ‏خەرمان بەرەکەت * لەئەکاونتی نوسەر لە تویتەر بلاو بۆتەوە

شانۆکار بەکر مەحمود: ئەگەر کەوسەر نەبوایە ئێمە بەو چیرۆکەمان نەدەزانی

صورة
شانۆکار  بەکر مەحمود لەبارەی نۆڤلێتی «من لەماڵی سەرۆک بووم» نووسیویەتی: گەڕان بەدوای [خود] دا وەك چەمکێکی فەلسەفی لەشوێنەوە بۆ ناشوێن .  بەر لەدۆزینەوەی خودو مانا شاراوەکانی لەنێوان دیارو نادیاردا ، گەڕانە بەدوای شوێندا، گەڕانە بەدوای خودی نوسەردا ، کەڕۆژنامەنوسێکە لە پەناهندەییدا گرێچنی کات دەکات لەنێوان خۆرو مانگ و دەریاو شەوانی تەنیاییدا ، بەزمانێکی سادەوکوردیەکی جوان و ناوەرۆکێکی ناسکی پڕ لەئەڤین و کۆتاییەکی پڕ لەتڕاژیدی ،  وەك زۆر لەنوسەرە  دیارەکان ، پێویستە بەدوایدا بگەڕێیت ، ئەو تەنها نیشانت دەداو پێت ناڵێ [ show me dont tell me ] ئەو چیرۆکی ئوتێلەکەمان پێ ناڵێ، لەسەر زمانی کەوسەرەوە ، دەزانین چی گوزەراوە ، کوڕی سەرۆکی حزب دەستی لەگەڵ بازرگان و مافیاکانی ئیتاڵیاو ئەڵمانیاو فەرەنسا تێکەڵ کردووە بۆ گرتنی ، بەڵام [ کەوسەر] ێکی خانمی مانتۆیی لەشفرۆش دەیەوێ دەربازی بکات ، کۆتایی نۆڤلێتەکەی بەو دەسپێرێ تاتەواوی بکات ئەگەر ئەو کەوسەری ئاوی حەیاتە نەبایە ئێمە بەو چیرۆکەمان نەدەزانی !!..

خه‌ونى كوڕى سه‌رۆك و حیكایه‌ته‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى نیشتمان.. فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل

صورة
"خانوویه‌كى كۆن كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى شار دایكم كردوویه‌تى به‌ گه‌له‌رییه‌كى شێوه‌كارى. ئه‌و رۆژانه‌ى باوكم سه‌رۆكى دیارترین حزبى سیاسى بوو، هه‌موو ئه‌و سیاسییانه‌ى سه‌ردانى باوكمیان ده‌كرد، دایكم وه‌ك شوێنه‌وارێك به‌ره‌و ئه‌و گه‌له‌رییه‌ى ده‌هێنان، تا تابلۆى دیارترین شێوه‌كارانى وڵاتیان نیشان بدات، هۆراسى كوڕى سه‌رۆكى كۆچكردوو، ئاوا بۆ سه‌ركرده‌ى چه‌ته‌كان باسى له‌و خانووه‌ ده‌كرد كه‌ وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ماوه‌ته‌وه‌". ئه‌مه‌ یه‌كه‌م په‌ره‌گرافى نۆڤلێتى "من له‌ ماڵى سه‌رۆك بووم" له‌ نووسینی نیهاد جامی، كه‌ له‌ 17 به‌ش پێكهاتووه‌ و  له‌ قه‌باره‌یه‌كى بچووكى 80 لاپه‌ڕه‌یى له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ى رۆژنامه‌وانیى "وشه‌"وه‌ چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌. له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ ساڵێكدا، ئه‌وه‌ دووه‌م نۆڤلێتى نیهاد جامییه‌ كه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، نۆڤلێتى یه‌كه‌مى نیهاد هه‌ر له‌لایه‌ن "وشه‌"وه‌ چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌، ناونیشانێكى سه‌رنجڕاكێشى هه‌بوو "له‌ ئۆكتۆبه‌ر كوژرام" كه‌ باس له‌ رووداوه‌كانى كاره‌ساتى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات. له‌ نۆڤلێتى دووه‌م نو...

"من لە ماڵی سەرۆك بووم" وردبینی و سەلیقە و دەردە دڵێك لەگەڵ تەنیایی.. ڕێباز حسن

صورة
كاتژمێر ٥:٢٣ ی ئێوارەیە بە پەلەم تا دەست بكەم بە خوێندنەوە، لە كەشێكی سارد دا بە گەرمی دەست پێ دەكەم، لەگەڵ گەشتنم بەو دێڕەی باسی ئەو دەستنووسە دەكات كە لە بەرگێكی سوری پتەودا داپۆشراوە سەراسیمەو و تژی لەتاسان خولەكێك تەنیا سەیری دێڕەكە دەكەم و لێی ڕادەمێنم سێ جار ھەمان دێڕ دەخوێنمەوە  نازانم بۆ ھەركات باسی دەستنووس و بەرگی كتێبە كۆنەكان بكرێت تەزوویەك بە لەشما دێت؟! وا ھەستەكەم من كۆرپەلەی بە جێماوی نێو دەستنووس و بەرگە كۆنەكانم. جگەلەمەش وا ھەستەكەم لەم دێڕەدا ویژدانی ھوڕاسەكان ئەخزێنێتە نێو دۆڵێكی بێ بن و مرۆڤایەتی پەیڕەوانی ھۆڕاسەكان ئەخاتە ژێر پڕسیارێكی بێدەنگ. دێڕێك ووڵامی پرسیارێكی لەمێژینەم دەدەاتەوە كە لەبارەی ئەڵمانەكانەوە دەلێت: ئەو دەمە تێگەشتم ھەموو مرۆڤایەتیەك كە باسی دەكەن بۆ ھاووڵاتییانی خۆیانە. خانمی كەوسەری لە دێڕێكدا دەڵێت: ئێمە كە دێینە دەرەوە ئەو كات لە دنیا تێدەگەین و دەزانین پیاوەكان چەتری ماڵ نین. دەتوانم سوێند بخۆم بەقەداسەتی ھەنار لە ئانی دەربڕینی ئەم ڕستەیە قوڕگی پڕبووە لە گریان و بۆ چەن خولەكێك نەیتوانیووە بدوێت، چونكە دەربڕینی ڕستەیەكی وا كە بۆ ...

مانگێکی دڵشکاو بەدیار تریفەکەیەوە لە دەریا رادەمێنێ .. حەمە ھاشم

صورة
نۆڤلێتی «من لە ماڵی سەرۆک بووم» کە ھاورێم نیھاد جامی نووسیویەتی رێک وەک خۆی دەڵێ ووشەکانی لەبەردەم دەریا نووسراوە ، بۆئەوەی دەریا وەک شاھیدێکی راستگۆ لەشەرحی حاڵی خۆی ئاگادار بکاتەوە ، ئەگەرچی ئەم نووسینەی نیھاد لە رۆمانەکەی« لە ئۆکتۆبەردا کوژرام» پەیوەندیەکی تارادەیەک تەمومژاوی کەمـدەبینرێت ، بەڵام لێرە ھەست بە بابەتگەلێکی تازە دەکەین کە کەمتر لەگەڵ یادەوەرییەکانی نیھاد دا دێتەوە ، مەبەستم یادەوەری نۆستالۆژییە ، زەمەنی رووداوەکان لەیەکەوە نزیکن ، جوگرافیاش پەرش و بڵاو نیە کە نەتوانرێت روداوی تێدا بدۆزینەوە . نزیکەی ساڵێک بەر لە ئێستا بوو من و نیھاد بەیەکەوە سەفەری ئەوروپامان دەکرد ، من بۆکاری کردنەوەی پیشانگا لە پاریس ، ئەویش یاوەری نەخۆشێک بۆ پۆڵەندا ، من لە دوا ئێوارەی کە لەھەولێر بەیەکەوە بووین و دواتر بردمەوە بۆماڵەوە لەچاوەکانیدا ھەستم بەوە کردبوو کە نیھاد ئەم نیشتمانە بەجێدەھێڵێت و دەبێتە گەریدەیەکی دڵشکاوی بێ نیشتیمان کە لەراستیدا بۆ نیھاد ێەوەی باشتر بوو ، تا لە باوەشی ژنێکدا نیشتمانێکی دیکە بنیات دەنێ لەو خەیاڵە سوریالیانەی کە سلڤادۆردالی ئیلھامی لە نیچە پێوەرگرتبوو ، نی...