"من لە ماڵی سەرۆك بووم" وردبینی و سەلیقە و دەردە دڵێك لەگەڵ تەنیایی.. ڕێباز حسن

كاتژمێر ٥:٢٣ ی ئێوارەیە بە پەلەم تا دەست بكەم بە خوێندنەوە، لە كەشێكی سارد دا بە گەرمی دەست پێ دەكەم، لەگەڵ گەشتنم بەو دێڕەی باسی ئەو دەستنووسە دەكات كە لە بەرگێكی سوری پتەودا داپۆشراوە سەراسیمەو و تژی لەتاسان خولەكێك تەنیا سەیری دێڕەكە دەكەم و لێی ڕادەمێنم سێ جار ھەمان دێڕ دەخوێنمەوە نازانم بۆ ھەركات باسی دەستنووس و بەرگی كتێبە كۆنەكان بكرێت تەزوویەك بە لەشما دێت؟! وا ھەستەكەم من كۆرپەلەی بە جێماوی نێو دەستنووس و بەرگە كۆنەكانم. جگەلەمەش وا ھەستەكەم لەم دێڕەدا ویژدانی ھوڕاسەكان ئەخزێنێتە نێو دۆڵێكی بێ بن و مرۆڤایەتی پەیڕەوانی ھۆڕاسەكان ئەخاتە ژێر پڕسیارێكی بێدەنگ. دێڕێك ووڵامی پرسیارێكی لەمێژینەم دەدەاتەوە كە لەبارەی ئەڵمانەكانەوە دەلێت: ئەو دەمە تێگەشتم ھەموو مرۆڤایەتیەك كە باسی دەكەن بۆ ھاووڵاتییانی خۆیانە. خانمی كەوسەری لە دێڕێكدا دەڵێت: ئێمە كە دێینە دەرەوە ئەو كات لە دنیا تێدەگەین و دەزانین پیاوەكان چەتری ماڵ نین. دەتوانم سوێند بخۆم بەقەداسەتی ھەنار لە ئانی دەربڕینی ئەم ڕستەیە قوڕگی پڕبووە لە گریان و بۆ چەن خولەكێك نەیتوانیووە بدوێت، چونكە دەربڕینی ڕستەیەكی وا كە بۆ ...